
یاریگا–
خامێس رۆدریگێز، یاریزانی کۆلۆمبی یانەی رەیانی قەتەری پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئۆلەمپیاکۆسی یۆنانی کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی ئۆلەمپیاکۆسی یونانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ یاریزانی کۆلۆمبی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان بۆ ماوەی وەرزێک تاوەکو ساڵی 2023 گواستەوە ریزەکانی.
خامێس لەگەڵ یانەی رەیانی قەتەری تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی هەبوو، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵوەشاندەوە.