
یاریگا–
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمان هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوانی یاری یانەکەی بەرامبەر ماکابی حەیفای ئیسرائیلی لە چامپیۆنزلیگ.
یاریزانە بەڕازیلیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە “ بێڕێزی تەواو بەرامبەر وەرزشوانێک، شتێکی لەم شێوەیە ناتوانێت ڕووبدات. ناوبژیوانی یارییەکە کارتی زەرد پێداوم، لە کاتێکدا هیچم نەکردووە و تا ئێستاش بۆ من مانای نییە. ناوبژیوان؟ تەنانەت نەیگوت هەڵەم! بێڕێزییەکی ڕوون بوو “.
نێیمار بەهۆی ئاهەنگێڕانەکەی دوای گۆڵی سێیەمی یانەکەی بەرامبەر ماکابی، کارتی زەردی بە روویدا بەرزکرایەوە.