Loading advertisement...
عێراقکوردستان

لێدوانی سەیری ڕاهێنەر و یاریزانێکی ئەمانەی بەغداد دوای شکستەکەیان بەرامبەر دهۆك

دوای شکستەکەی دوێنێ ئێوارەیان و دابەزینیان بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو، ڕاهێنەر و یاریزانێکی یانەی ئەمانەی بەغداد لە لێدوانێکیان بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی عێڕاق هۆکارەکەی ڕووندەکەنەوە.

وسام تاڵب ڕاهێنەری یانەی ئەمانەی بەغداد دوای یاریەکە ووتی ( ڕاستە یاریەکە لە نێو شاری بەغداد بوو، بەڵام وەك ئەوە وابوو ئێمە لە دهۆك یاری بکەین، هاندەرێکی زۆری دهۆك ئامادەبوو، یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق پشتگیری دهۆك دەکەن بۆ سەرکەوتن، پیاوانی پاراستنی یاریگا هاندەری دهۆك بوون، شەرمە بۆ خەڵکی بەغداد پشتگیری ئێمەیان نەکرد، لێدانێکی سزای تەواو هەبوو بۆ ئێمە ناوبژیوان هەژماری نەکرد)

هەروەها یاریزانی یانەی ئەمانەی بەغداد ( جەبارکەریم ) دوای یاریەکە ووتی ( هۆکاری شکستەکەی ئێمە ڕاهێنەرەکەمان بوو، ئەو یاریەکەی بە دیاری دا بە یانەی دهۆك، ئێمە تەواوی یاریزانەکان ئامادەبووین بەڵام ڕاهێنەر پێنج یاریزانی پیشەگەری تازەی هێنا و لە شوێنی ئێمە یاری پێکرد)

دوای نزیکەی شەش ساڵ دابڕان لە خولی نایابی عێڕاق، دوێنێ یانەی دهۆك جارێکی تر گەڕایەوە ڕیزی یانە گەورەکان دوای سەر کەوتنی بەسەر یانەی ئەمانەی بەغداد بە ئەنجامی 2 _ 0

Back to top button