ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
ماتا پەیوەندی بە گالاتاسارای دەکات

یاریگا–
خوان ماتا، ناوەڕاستکاری ئیسپانیا لەگەڵ یانەی گالاتاسارای تورکی گەیشتووەتە رێکەوتن و بڕیارە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکەی پێشووی مانچێستەر یونایتد، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە، ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت و بڕیارە بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە یانە تورکیەکەوە بکات.
ماتا بێ بەرامبەر پەیوەندی بە گالاتاسارای دەکات و، پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە سبەی بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، گەشتی ئەو وڵاتە بکات.