Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ریال مەدرید دوو یاریزانی بۆ تیپی یەکەم زیاد کرد

یاریگا
ریال مەدرید سبەی سێ شەممە لە یەکەم یاری وەرزی نوێ رووبەڕووی یانەی سێلتیکی سکۆتلەندی دەبێتەوە و، بۆ ئەم یارییە دوو یاریزانی نوێ بانگهێشتی تیپی یەکەم کراون.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری شاهانەکان هەردوو یاریزانی لاوی تیپی کاستیای یانەکەی ئیکەر براڤۆی هێرشبەر و هەروەها ڤینیسیۆس توبیاس بەرگریکاری بالی راستی بەڕازیلی بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بانگهێشت کردووە.

براڤۆی هێرشبەری ئیسپانی بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی گواستراوەتەوە و بۆ ئەم یارییە درێسی ژمارە 36 لەبەر دەکات، ڤینیسیۆسی بەرگریکاریش درێسی ژمارە 37 لەبەر دەکات.

Back to top button