
یاریگا–
دەنیس زەکەریا، ناوەڕاستکاری سویسری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی خانمە پیرەکە بەم دواییە بووەتە ئامانجی یەکەمی بلوز و ئەو یانەیە دەیەوێت ئەمشەو پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
زەکەریا سەرەتای ئەمساڵ لە ریزەکانی یانەی بووروسیا مونشن گلادباخی ئەڵمانیا پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری تەنها 15 یاری کردووە.