Loading advertisement...
کوردستان

یاریزانێکی دێرینی هەولێر کۆچی دوایی کرد

ھەڤاڵ عەلی وەرزشوانی شاری ھەولێر دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە ڕێگەی کۆیە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت، دوای هەشت ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ بەیانی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لەم ڕووداوەدا توشی شکانی دەست و کەلەی سەر هاتبو بە هۆی ئەو زەبرە بەهێزەی بەر سەری کەوتبوو تەواوی ئەم ماوەیە لە بێ هۆشیدابوو، هەڤاڵ لە ساڵی (1978) لە دایک بووە، راھێنەری پێشووی یانەی پێشکەوتن بووە، یاریزانی پێشووی لاوانی یانەی هەولێر، پێشکەوتن ، شەقڵاوە بووە.

 

Back to top button