یەکێتی تۆپی پێی کوردستان زۆرترین چالاکی بۆ وەرزی نوێ ڕادەگەیەنێت

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی نوێ زۆرترین کار و چالاکی ڕادەگەیەنێت، لە پێگەی فەرمی تایبەتی خۆیدا ئەمڕۆ پەڕەی تایبەتی یەکێتیەکە وەك بەر چاو ڕوونیەك بۆ وەرزشوانانی کوردستان سەرجەم کار و چالاکیەکانی بۆ وەرزی 2022 _ 2023 ڕاگەیاند کە پێک دێت لە شازدە چالاکی و خول و پاڵەوانیەتی کە بریتین لە:
1- جامی سوپەری کوردستان .
2-خولی نایابی کوردستان .
3- خولی پلە یەکی کوردستان .
4-خولی پلە دووی کوردستان .
5- پاڵەوانیەتی جامی هەرێمی کوردستان .
6- فوتساڵی کچانی کوردستان .
7- خولی کوردستان ژێر تەمەنی 20 ساڵ .
8-خولی کوردستان ژێر تەمەنی 17 ساڵ .
9- پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی پارێزگاکان ژێر (20ساڵ-17ساڵ) .
10- پاڵەوانیەتی ئەکادیمیاکانی پارێزگاکان .
11- خولی وەرزشوانە دێرینەکانی کوردستان .
12 – خولی تایبەت بەسەرپەرشتیارانی خولەکانی کوردستان .
13 – خولی تایبەت بە راهێنەرانی خولەکانی کوردستان .
14 – خولی زاخاوتن تایبەت بە ناوبژیوانانی کوردستان .
15 – خولی زاخاوتن تایبەت بە ناوبژیوانانی فوتساڵ .
16 – خولی تایبەت بە چارەسەرکاران .