
یانەی زاخۆ بەشدار لە خولی نایابی عێڕاق بە فەرمی تەواوی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێی خولەکە ڕادەگەیەنێت، ئەم وەرزە دوای جێهێشتنی بەشێك لە یاریزانەکانی لە ڕیزی یانەکە، زاخۆ بە هێنانی چەند یاریزانێك پێکهاتەکەی تەواو دەکات و ماوەی مانگێکە لە مەشق و ئامادەکاریەکانی بەردەوامە.
بە ڕاهێنەرایەتی ( هەمزە هادی ) یانەی زاخۆ پێکهاتەی تیپی تۆپی پێی یانەکەی بۆ وەرزی 2022 _ 2023ـی خولی نایابی عێڕاق ڕاگەیاند کە بە مشێوەیە :
( حسێن حەبیب ، مستەفازوهێر ، وەلیدعەتیە ، عومەرساڵح ، شڤان جەمیل ، ڕەمەزان سدیق ، سامرسەعید ، مەحەمەدباقر ، حسین هادی ، عەلی بەهجەت ، عەلی رەحیم ، عەلی مەهدی ، لۆکاس سانتۆس ، یوسف ئەحمەد ، مونتەزەڕ عەبدولسادە ، زەیدغریر ، میلاد حەمەد ، حەمیدحاجی ، مەحەمەد حاجی ، مەحەمەد عەبدولحەمید ، نوح شەهاب ، نیهادعەلی ، گوچی ، یوسف عەبد ، باهۆزمەحەمەد ، مەحەمەدبەری ، فەرحان شکور ، ئەحمەدعەلی)
بە گوێرەی بڵاوکردنەوەی لیستی یاریزانانی یانەکە، پێدەچێت یانەی زاخۆ چیتر گرێبەستی نوێ ڕانەگەیەنێت و بەم پێکهاتەیە بەشداری خولی نایابی عێڕاق بکات.