Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاکێتا بۆ وێستهام تەنها راگەیاندنی ماوە

یانەی وێستهام رەزامەندی نیشانداوە لەسەر داواکارییەکانی لیۆن بۆ دەستبەرداربوون لە لوکاس پاکێتای ئەستێرەی یانەکەیان.

هاوینی ئەمساڵ، بازاڕی بەڕازیلییەکان گەرمە و وابڕیارە بەرامبەر بە ٤٣ ملیۆن یۆرۆ پاکێتا بگوازرێتەوە پریمەرلیگ لەگەڵ ١٧ ملیۆنی دیکە لە گۆڕانکارییەکان بەپێی ئاست و ئەنجام.

ناوەڕاستکارە ٢٥ ساڵەکە لەسەر خاڵە کەسییەکان لەگەڵ وێستهام رێککەوتووە و دەچێتە  پاڵ هاونیشتیمانییەکانی دیکەی لە ریزی ئەوانەی هاوینی ئەمساڵ روویان کردووەتەوە پریمەرلیگ.

لوکاس لە ٢٠١٩ لە فلامینگۆوە گوێزرایەوە بۆ ئەیسی میلان بەڵام دوای تەنها ساڵێک فرۆشرا بە لیۆن.

Back to top button