
دوێنێ پێنج شەممە 25/8/2022 لێژنەی ( تەراخیس )لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق سەردانی یاریگای ( فرانسۆهەریری) تایبەت بە یانەی هەولێریان کرد، لێژنەکە بە سەرۆکایەتی (مەحەمەد حەیدەر) لە لایەن سەرۆکی یانەی هەولێر (وەلید عارەب )ەوە پێشوازیان لێکرا.
ئامانجی لێژنەکە لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە سەر یاریگای یانەکە و دوای گەڕان و پشکنینێکی زۆر و سەیر کردنی داتاکان لە سیستەمی ئەلیکتڕۆنی، ستایشی کارەکانی یانەی هەولێریان کرد، لە ڕۆژانی داهاتووشدا هەولێر تەواوی کارەکانی کۆتایی پێدێنێت و بەم جۆرەش مافی بەشداریکردن لە خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی نوێ وەردەگرێت.
هەمان لێژنەی ( تەراخیس ) ئەمڕۆ هەینی 26/8/2022 سەردانی یاریگای زاخۆیان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کەمو کوڕیەکانی یاریگا و ئاگادار کردنەوەیان بۆ تەواو کردنی ئەو کارانەی کە یاریگاکە پێویستیەتی، شاندەکە لە لایەن سەرۆک بەشێك لە ئەندامانی یانەی زاخۆوە پێشوازیان لێکرا.
دوامۆڵەتی یانەکان 15/9/2022 بۆ ئەوەی یاریگاکانیان بە باشترین شێوە ئامادەبکەن بۆ یاریەکانیان، بە پێچەوانەوە ئەو یانەیەی یاریگای شیاو نەبێت و لەگەڵ یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوی نەگونجێت ناتوانێت بەشداری خولی نایابی عێڕاق بکات بۆ وەرزی 2022 _ 2023.