دیاریکردنی ڕاهێنەر بۆ یانەی سۆران یەکلادەکرێتەوە

وابڕیارە لەم هەفتەیەدا کارگێڕی یانەی سۆران بە فەرمی ڕاهێنەرێك بۆ تیپەکەی دیاری بکات و دەست بە ئامادەکارییەکانی بکات بۆ وەرزی نوێ، یانەی سۆران دوو ڕاهێنەریان دەسنیشانکردووە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی تیەکەیان بکەن بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان.
(ڕەفیق سەعید) یەکێکە لەو بژاردانەی کەوا یانەکە دەیەوێت بیکات بە ڕاهێنەری تیپەکە، ڕەفیق دەستێکی باڵای هەبوو لە سەرخستنی یانەی سۆران بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکان و وەرزی ڕابردووش توانی یانەی ڕواندز لە پلە دووی کوردستانەوە سەرخات بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکان.
(ئەنوەرمەحەمەد) ئەویش بژاردەیەکی تری کارگێڕی یانەی سۆرانه، ئەنوەر وەرزی ڕابردوو لە سەرەتاوە تاوەکو چەند یارییەك پێش کۆتایی خول ڕاهێنەری یانەی ئارارات بوو، هەروەها چەند وەرزێکیشە لەو یانەیەی پیرمام بەردەوام بووە.
بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پرسی دەستنیشانکردنی ڕاهێنەر لە یانەی سۆران یەکلابکرێتەوە و ئامادەکاری دەست پێبکەن بۆ وەرزی 2022_2023ـی خولی نایابی کوردستان.