
یاریگا–
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئاشکرای دەکات وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.
یاریزانە بەڕازیلیەکەی شازادەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی AFP لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت “ دەمەوێت لە پاریس سانجێرمان بمێنمەوە. کەس لە یانەکە هیچی پێ نەگوتم دەربارەی پلانەکان بۆ داهاتووم، نازانم چ جۆرە پلانێکیان بۆ من هەیە و من دەمەوێت بمێنمەوە “.
نێیمار تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە، بەڵام دەنگۆیەک هەبوو یانەکەی دەیەوێت ئەم هاوینە دەستبەرداری بێت.