Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

فیفا بیر لە لابردنی لێدانی سەر دەکاتەوە

یەکێتی تۆپی پێی جیهان سەرقاڵی چەند تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئەوەی بزانێت لابردنی لێدانی سەر چ کاریگەرییەکی لەسەر تۆپی پێ دەبێت.

لە هەنگاوی یەکەمدا، تاقیکردنەوە لەسەر تیمەکانی خوار ١٢ ساڵان دەکرێت و لەلایەن یەکێتی بۆردی جیهانی تۆپی پێ وە قبوڵ کراوە. بەگوێرەی ئەتلەتیک لەباری سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکاندا  لە وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ـەوە لێدانی سەر لە ئەکادیمیا و یارییە فەرمییەکانی خوار ١٢ ساڵان نەهێڵێت.

لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان دەریانخستووە لێدانی سەر لە یاری تۆپی پێ دا، هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە. لێکۆڵینەوەکە لە سکۆتلەندا کراوە لەنێو ئەو کەسانەی لە نێوان ١٩٠٠-١٩٧٦ لە دایک بوون و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی یاریزانی تۆپی پێ بوون،  سێ هێندە ئەگەری ئەوەیان زیاتر بووە بەهۆی نەخۆشی دیمێنشیا(بیرچوونەوە) مردبن.

هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٢ دا، جێف ئاستڵی هێرشبەری پێشووی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن گیانی لەدەستدا و هۆکاری مردنەکەی بەفەرمی بەهۆی  لێدانە سەرەکانی بوو لە کاتی یاریدا.

لە سەرەتای وەرزی رابردووشەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە بڕیار یانەکانی ناچارکرد کە نابێت لە هەفتەیەکدا لە کاتی مەشقەکان یاریزانان لە ١٠ جار زیاتر مەشقی لێدانی سەریان هەبێت .

Back to top button