
یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی پێداگیرە لەسەر جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکەی مان یو دەیەوێت بگەڕێتەوە خولی ئیسپانیا و درێسی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەبەر بکات، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی بە دیێگۆ سیمۆنێ راهێنەری یانەکە کردووە و رازی کردووە کە رێگەی پێ بدات وەرزی داهاتوو یاری بۆ یانەکەی بکات.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە تاوەکو ئێستا هەردوولا بەفەرمی گفتوگۆکانیان دەست پێنەکردووە و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو بێت.