
یاریگا–
نانی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ پەیوەندی بە یانەی مێلبۆرن ڤیکتۆریای ئوستوڕالی کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی مێلبۆرنی ئوستوڕالی بڵاویکردەوە، لەگەڵ یاریزانە 35 ساڵانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە خولی وڵاتەکەیان درێسی یانەکەیان دەپۆشێت.
نانی تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڤێنتزیای ئیتالی هەبوو، بەڵام بەهۆی دابەزینی ئەم یانەیە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.