ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
میلان گرێبەستی مێسیاس دەکاتە هەمیشەیی

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان نزیکە لە گواستنەوەی هەمیشەیی جونیۆر مێسیاس لە یانەی کرۆتۆنییەوە.
مێسیاس هێرشبەرێکی بەڕازیلییەوە و لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ میلان نیشاندا و لە چەند یارییەک توانی خاڵی یەکلاکەرەوە بێت بۆ رۆسۆنێری، هەر بۆ یە ئەو یانەیە بەیەکجاری دەیگوازێتەوە.
بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆ، میلان ٤.٥ ملیۆن یۆرۆ دەداتە کرۆتۆنی و گرێبەستێکی سێ وەرزەی لەگەڵ واژۆدەکات ئەمەش کەمترە لەو بڕەی یانەکە داوای کردبوو کە ٥.٤ ملیۆن بوو.