Loading advertisement...
عێراقکوردستان

بەفەرمی وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێڕاق پیشەگەری دەبێت

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی خۆیاندا یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریدا کەوا وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێڕاق 2022/2023 پیشەگەری بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بەفەرمی هەر دوو یانەی ( مینا و سامەڕا) دابەزن بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق، خولی نایابی عێڕاقیش بۆ وەرزی داهاتوو بە بەشداری 20 یانە دەبێت، پێش دەسپێکی خول سەرجەم یانەکان دەبێت مەرجی یاسایی ئاسیاوی جێبەجێ بکەن کە بریتیە لەو مەرجانەی یانەکانی پیشەگەر هەیانە و بە پێچەوانەوە ڕەنگە لە خولەکە دووربخرێنەوە.

هەروەها بڕیاردرا کەوا هەر دوویانەی ( دهۆك و ناسڕیە ) کە پلەی دووەمی گڕوپەکانی خۆیانیان بە دەست هێنابوو لەگەڵ یەکتر یاری بکەن و دواتر براوەیان ڕووبەڕووی یانەی ئەمانەی بەغداد ببێتەوە کە پلەی هەژدەمی خولی نایابی عێڕاقی وەرگرتبوو، بەمەش تەنها یانەیە ك لە ڕیزی نایاب دەبێت و دهۆكیش دەرفەتێکی باشی لە پێشە بۆ ئەوەی ئەم بلیتەی نایاب وەربگرێت.

بڕیاربوو چوار یانە دابەزێت بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بە بیانووی ئاگادار نەکردنەوە و پنەدانی ڕێنمایی بە یانەکان بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و وەرزی داهاتوو چوار یانە دادەبەزێت.

Back to top button