ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئەستۆن ڤیلا پێنجەم گرێبەستی هاوینەی راگەیاند

یانەی ئەستۆن ڤیلا بە راهێنەرایەتی ستیڤن جیرارد، پێنجەم یاریزانی نوێی یانەکەی نمایش کرد.
بەرپرسانی یانەکە رازی نین لە ریزبەندی ئەو یانەیە لە وەرزی رابردوو کە لە پلەی ١٤هەم هاتن و دەیانەوێت بگەڕێنەوەململانێکانی پلەکانی پێشەوە، بۆ ئەوەش هەریەک لە فیلیپ کۆتینهۆ، بابەکر کامارا، دیێگۆ کارلۆس و رۆبن ئۆڵسنی گواستبووەتەوە، ئەمڕۆش تواناکانی رۆری ویڵسنی ئەستێرەی رێنجەرزی راگەیاند.
رۆری تەمەنی تەنها ١٦ ساڵە بەڵام وەرزی رابردوو لە تیمی لاوانی رێنجەرز ٤٩ گۆڵی تۆمارکرد و هەمووانی سەرسام کرد، گواستنەوەکەشی بێ بەرامبەرە و هاوکاتە لەگەڵ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی پێشووی لەگەڵ رێنجەرز.