Loading...
ئیتاڵیا

یەکەم لێدوانی لوکاکو دوای گەڕانەوەی بۆ ئینتەر

رۆمیلو لوکاکو بەفەرمی گەڕایەوە ئینتەرمیلان و لە یەکەم لێدوانیدا یانەکە بە خێزانی خۆی ناودەبات.

لوکاکو  وتی ” هەستێکی بەهێزم هەیە و گەڕاومەتەوە ئەو هەستەی ساڵێک لەمەوبەر هەموو لەگەڵ ئەم تیمە، ئەزموونێکی گەورە بوو بۆ خۆم و تیمەکە و هاندەران، ئینتەر زۆری پێبەخشیم و هیوادارم ئەمجارە زیاتریان بۆ بکەم، من گەڕاومەتەوە ماڵەوە بۆ نێو خێزانەکەم”.

لوکاکو ئاشکراشیکرد کە هێشتا ماڵەکەی ئینتەری ماوە چونکە هەمیشە بەنیاز بووە بگەڕێتەوە ئێرە.

رۆمیلو بە ١١٣ ملیۆن یۆرۆ پارساڵ ئینتەری جێهێشت و بۆ دووهەم جار گەڕایەوە چێڵسی بەڵام گەڕانەوەکەی بە خواستنە بۆ یەک وەرز بەرامبەر بە  هەشت ملیۆن یۆرۆ.

 

Back to top button