Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: دی لیخت دەیەوێت یوڤێنتۆس جێبهێڵێت

بەڕێوبەری گشتی یوڤێنتۆس رایدەگەیەنێت ماتیاس دی لیختی بەرگریکاریی یانەکەیان دەیەوێت ریزەکانی بیانکۆنێری جێبهێڵێت.

ماوریزیۆ ئەریڤابێنی بەڕێوبەری گشتی یۆڤی بۆ توتۆ سپۆرت سەبارەت بە چارەنووسی ئەو یاریزانە وتی” ئەویش یەکێکە لەو یاریزانانەی کە گوێ لە ئامۆژگاری بریکارەکەی و هاوڕێکانی دەگرێت لەبری یانەکە، لەم رۆژەدا هێشتنەوەی یاریزانێک کە بیەوێت بڕوات زۆر زەحمەتە بەڵام بۆ رۆیشتنی هەموو ئەوانەی لە دەوری مێزی گفتوگۆ دادەنیشن دەبێت ئاسوودەبن ، کێ پارەی زیاتر بدات ئەو دەیباتەوە”.

لە ئێستادا یانەی چێڵسی ئینگلیزی نزیکترین یانەیە لەو یاریزانە و دەیەوێت جێگەی ئەنتۆنیۆ رودیگەری پێ پڕبکاتەوە کە ئەمەی دواییان روویکردە ریاڵ مەدرید.

 

Back to top button