Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

وێستهام گواستنەوەیەکی ٣٠ ملیۆن پاوەندی ئەنجامدا

یاریگا-یانەی وێستهام بەفەرمی گواستنەوەی ناییف ئاگێردی راگەیاند.

ناییف ناسنامەی مەغریبییە و بەرگریکاری نیسی فەڕەنسییە، گواستنەوەکە بەرامبەر بە ٣٠ ملیۆن پاوەند دێتە ئەنجامدان.

ناوبراو لە ٢٠٢ گوێزرایەوە بۆ رینیس و لەوکاتەوە بەشداری لە ٦٦ یاریدا کردووە، ناوبراو دەچێتە پاڵ کورت زۆما و ئەنجیلۆ ئۆگبۆنا لە ریزی دڵی بەرگریییەکانی تیمەکەی دەیڤد مۆیس.

ئاگێرد هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریبە و یارمەتی وڵاتەکەیدا بگاتە جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەڕ.

Back to top button