Loading...
ئینگلتەرا

پێریسیچ: پریمەرلیگ خەونی منە و کۆنتی هۆکار بوو

ئیڤان پێریسیچ باسی هۆکاری پەیوەندیکردنی دەکات بە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز.

ئەستێرە کرواتییەکە بێ بەرامبەر ئینتەرمیلانی جێهێشت و پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد. ناوبراو سەبارەت بە هۆکارەکەی بۆ کەناڵی سپێرز وتی “کارکردن لەگەڵ کۆنتی شانازییە، کاری گەورەمان پێکەوە لە ئینتەر و دڵخۆشم دووبارە دەیبینمەوە، ئەو بۆ تۆپی پێ دەژی بە هەموو خولەک و کاتژمێرێکەوە. دڵنیام دەتوانین کاری مەزن بکەین لێرە. هەروەها خۆشحاڵم لەگەڵ خێزانی سپێرز  بەیەکەوە شتێکی تازە دەست پێبکەین و ئێرە دەبێتە ماڵی من، هەمیشە خەونم بە یاریکردن بینیووە لە پریمەرلیگ”.

یانەی ئینتەرمیلان بۆ پڕکردنەوەی جێگەی ئەو یاریزانە، هەوڵەکانی چرکردۆتەوە بۆ گواستنەوەی پاولۆ دیبالا لە یوڤێنتۆس.

Back to top button