یاریگا
مینۆ رایۆڵا بەفەرمی گیانی سپارد

خێزانی مینۆ رایۆڵا کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند، بریکارە ناودارەکەی تۆپی پێ گیانی سپاردووە.
دوێنی هەواڵی مردنی بڵاوکرایەوە بەڵام پاشان راگەیەندرا هێشتا زیندووە و دەجەنگێت لەپێناو ژیان، ئەمڕۆش لە هەژماری فەرمی خۆی، خێزانەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە
بە خەمێکی بێ کۆتاوە هەواڵی گیان سپاردنی باشترین بریکار و کەسە دڵسۆزەکە رادەگەیەنین. مینۆ تا کتایی جەنگا بەهەمان هێز کە لە کۆبوونەوەکان ئەنجامی دەدا بۆ بەرگریکردن لە یاریزانان. مینۆ کاریگەری لەسەر ژیانی کەسانێکی زۆر هەبوو، وە چاپتەرێکی نوێی لە تۆپی پێ نوسییوە و لەبیر ناکرێت. ئەو تۆپی پێی کردە شوێنێکی باشتر بۆ یاریزانان و ئەوەی کردبووە ئەرکی خۆی کە مافەکانیان بپارێزرێت. سوپاسی ئەو هەموو پشتیوانی و هاوخەمییە دەکەین لەم ماوەیەدا بەدەستمان گەیشتووە.
- خێزانی مینۆ رایۆڵا