ئیتاڵیا
گۆڵپارێزی نوێ ی یانەی ئەنتەر: ڕۆیشتنم لە بەڕازیل بڕیارێکی قۆرس بووە و زۆر لە ئیتاڵیا فێر بووم

گابرێیل برازاو، یاریزانی بەرازیلی ڕایگەیاند، بڕیاری ڕۆیشتنی لە بەرازیل بڕیارێکی قۆرس بووە و هاتنی بۆ ئیتاڵیا گرنگی زۆری دەبێت بۆ ژیانی وەرزشی
هەروەها لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، هاتنی بۆ ئیتاڵیا و یاری کردنی لەگەڵ یانەی پارما سوودێکی زۆری هەبوو بۆ ئاستی وەرزشی و توانایەکی باشی بەدەست هێناوە
برازاو ووتی:” بڕیاری واز هێنانم لە یانەی کرۆزیرۆ ی بەرازیلی بڕیارێکی زۆر قۆرس بووە و سۆپاسی یانەکەی کرد بۆ بەخشندەییان و وتیشی کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیەوە یاریزانی ئەو یانەیە بووە