ئیسپانیا
باوکی نەیمار ئامۆژگاری کرد کە لە بارسیلۆنا بمێنێتەوە

باوکی نەیمارو بریکاری کارەکانی رەتیکردەوە کە ویستبێتی لە یانەی بارسیلۆنا بڕوات و ئاموژگاری کردبوو بە مانەوەی و ئێستا لە هەوڵدانی ئەوەدایە بیگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە
ماڵپەری مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ ی ئیسپانی ڕایگەیاند، باوکی نەیمار ئامۆژگاری کردبوو تا لە ڕیزەکانی بەرسیلۆنا نەڕوات و وتبووی:”گەر هاتوو بچیتە یانەی پاریس ئەوا پەشیمان دەبیتەوە”
واز هێنانی نەیمار لە بارسیلۆنا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕە پارەیەی پێ دراو هەروەها بەدوای تۆپی ئاڵتونیدا دەگەڕا و ئەمەش لەکاتێکدا هات کە زۆر نیگەران بوو لە یانەی بارسیلۆنا بەهۆی گرنگی دانێکی زۆر بە میسی لە یاریەکەی بەرامبەر پاریس لە کاتێکدا نەیمار باشترین یاریزانی یاریەکە بوو