ئیتاڵیا
ێۆڤانتۆس بە فەرمی ڕایگەیاند، ڕابیۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە فەرمی ڕایگەیاند، یاریزانی فەرەنسی بە توانا، ئەدریان ڕابیۆ گەیشتە شاری تۆرینۆ و هاتە ڕیزەکانی یانەی یۆڤیە وە و واباس دەکرێت کە لە وەرزی نوێدا یاری دەکات لەگەڵ یانەکەدا
ئەم هەواڵانەش لە کاتێکدا دێت کە یانەی یۆڤی لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر چەند وێنەیەکی بڵاو کردەوە کە تیایدا یاریزانی یانەی پاریس دەردەکەوێت
هاتنی ڕابیۆ بۆ شاری تۆرینۆ بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی دێت کە لەدوای ئەوە بە فەرمی یانەی یۆڤی ئیتاڵی هاتنی ئەم یاریزانە ڕادەگەیەنێت