Loading advertisement...
ئه‌وروپائینگلتەرا

‎دوو یاریزانی چێڵسی بەرامبەر ریال مەدرید یاری ناکەن

یاریگا
‎یانەی چێڵسی ئینگلیزی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە و ئەستەمە ئازپلیکویتا و لوکاکو بەشداری یارییەکە بکەن.

‎رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە ئیسپانیەکەی بلوز تاوەکو ئەمڕۆ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاری نەبووە، بۆیە ئەستەمە بۆ یارییەکە ئامادەبێت. هەروەها هێرشبەرە بەلجیکیەکەش پێکانی هەیە و چارەنوسی ئەمیش ناروونە.

‎بلوز لە کاتێکدا لە یاری گەڕانەوە دەبێتە میوانی شاهانەکان، یاری چوون لە یاریگای خۆیان بە ئەنجامی 1-3 دۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button