
یاریگا–
وێسلی شنایدەر، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە سەرخۆشی دەستگیر کرا.
ماڵپەری Soccer Newsـی هۆڵەندی بڵاویکردەوە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بە سەرخۆشی لەسەر سەقفی ئۆتۆمۆبێلی هاوڵاتیەک دانیشتووە و زیانی پێگەیاندووە، بۆیە پۆلیسی شاری ئۆتریخت ئەو یاریزانەی دەستگیر کرد.
وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت شنایدەر زیانی بە ئۆتۆمبێلەکە گەیاندووە و دواتر بە بڕی 6 هەزار یۆرۆ سزا دراوە و ئازاد کراوە.