Loading advertisement...
کوردستان

سیروان بووە پاڵەوان و کێبڕکێی دابەزینیش بەهێزتر بوو

ئەمڕۆ لە یارییەکانی گەڕی 28ـی خولی نایابی کوردستان کەتیایدا سەرجەم یارییەکان لە یەک کاتدا بەڕێوەچوو، یانەی سیروانی نوێ پێش کۆتایی هاتنی خولەکە بە دوو هەفتە ناسناوەکەی یەکلا کردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2021 _ 2022، کاتێک بە ئەنجامی گۆڵێک لەگەڵ یانەی شێروانە یەکسان بوو، یانەی هەندرێنی خاوەن پلەی دووەم پێش یاریەکانی ئەمڕۆ، تووشی دۆڕان هات بەرامبەر یانەی شەقڵاوە بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ، زاخۆ لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ بە یانەی ئارارات دۆڕا و لە کێبڕکێی دابەزین مایەوە تا دوا هەفتە، یانەی هەولێریش هەرچەندە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە سەر یانەی چەمچەماڵ سەرکەوت بەڵام هەر لە ڕیزبەندی کۆتایی خولەکە دێت و ململانێی مانەوە لە ڕیزی نایاب لە نێوان ( هەولێر ، زاخۆ ، شەقڵاوە ، سۆران ) دەبێت تا دوا هەفتەی یارییەکان.

ئەنجامی سەرجەم یارییەکانی ئەمڕۆ:

سەیدسادق 3  پێشمەرگەی هەولێر 1

زاخۆ 1  ئارارات 2

دهۆک 1  دەربەندیخان 1

نەورۆز 1  سۆران 1

هەولێر 1  چەمچەماڵ 0

شێروانە 1 سیروانی نوێ 1

شەقڵاوە 2  هەندرێن 1

ڕیزبەندی چواریانەکەی کۆتایی:

سۆران 29 خاڵ پلەی دوانزەم

شەقڵاوە 28 خاڵ پلەی سێزدەم

زاخۆ 26 خاڵ پلەی چواردەم

هەولێر 25 خاڵ پلەی پازدەم

Back to top button