یانەی هەولێر بەیاننامەیەكی تووند دەردەکات

یانەی هەولێر ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و لێژنەی ناوبژیوانان دەکات، یانەی هەولێر ڕایدەگەینن کە لەم چەند یاریەی دوایی لە خولی نایابی کوردستان ناوبژیوانەکان زوڵمیان لێکردوون و بەشێکن لە ئەنجامە خراپەکانی یانەکە،
دەقی بە یاننامەکە:
ئێمه وه‌ك یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر، هه‌میشه پشتگیرى و پاڵپشتى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بووینه و، رێزمان له هه‌موو بڕیاره‌كانیان گرتووه و پابه‌ندى رێنماییه‌كانیان بووینه، ناوبژیوانانى كوردستان به‌شێكى گرینگى تۆپی پێی كوردستانن و ئێمه وه‌ك كارگێڕى یانه‌كه‌مان و ستافى راهێنه‌ران و یاریزانان رێزمان لێ‌گرتوون و، به گیانێكى به‌رزى وه‌رزشى ئه‌نجامه‌كانمان قبوڵ كردووه و ئاسایی بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره له كوردستان هه‌ر یانه‌یه‌ك رێز له بڕیار و رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بگرێت و به پاكى وه‌رزش بكات، ئه‌وا ئه‌و یانه‌یه زوڵملێكراو ده‌بێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تى ده‌كرێت!
له چه‌ند گه‌ڕى رابردووى خولى نایابى تۆپی پێی كوردستان، زۆر به ئاشكرا هه‌ستى پێده‌كه‌ین، كه ده‌ستێك هەیە ده‌یانه‌وێت یانه‌كه‌مان بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كان دابه‌زێت، لە لایەن چەند ناوبژیوانێکیش زۆرترین بڕیارى هه‌ڵه و فیكه‌ى نادروست له دژى یانه‌ى هه‌ولێر لێدراوە، بۆیه به پێویستى ده‌زانین سنورێك بۆ ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌م و یارییكردن به ئه‌نجامى یارییه‌كان له خولى نایابى كوردستان دابنێین.
له رێگه‌ى ئه‌م به‌یاننامه‌وه، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان و لێژنه‌ى ناوبژیوانان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، له‌م یارییانه‌ى له خولى نایابى كوردستان ماون، پێویسته وردتربن له دانانى ناوبژیوانان، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستى توندمان ده‌بێت.
یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر
6 ـــــى نیسانى 2022