بژارئەکرەم هۆکاری وازهێنانی لە یانەی هەولێر ئاشکرا دەکات

دوای دەست لە کار کێشانەوەی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەی هەولێر، بژار ئەکرەم هۆکارەکانی تایبەت بۆ یاریگانێت ئاشکرا دەکات، هەولێری بەشدار لە خولی نایابی کوردستان تا ئێستا سێ ڕاهێنەری گۆڕیوە لە وەرزی ئەمساڵدا بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لە خولەکە، دوایین ڕاهێنەر کە ئەمڕۆ دەستی لە کار کێشایەوە( بژارئەکرەم)ـی یاریزانی پێشووی یانەکە بوو، بژار تایبەت بۆ یاریگانێت لە سەر هۆکاری وازهێنانی ووتی ( کاتێ ئەم تیپەم وەرگرت تیپێکی بێ ڕۆحیەت و ڕووخاو بوو، جگە لەوەی چەند کەمووڕیەک هەبوو لە پێکهاتەکەدا، ئێمه کارمان لە سەر دەروونی یاریزانەکان کردوو سەرەتا ئەنجامی باشمان بەدەست هێنا، بەڵام کەموکوڕی پێکهاتە بەردەوام بوو ئەمە جگە لەوەی چەندین جاربوو داوای هێنانی یاریزانم دەکرد تایبەت هێرشبەرێک، بەڵام کارگێڕی یانەکە هاوکاری ئێمەیان نەکرد، زیاتر لە 40 ڕۆژە مووچە و شایستەی دارایی یاریزانەکان نەدراوە، پێچەوانەی تیپەکەی خولی عێڕاق یەک ڕۆژ شایستە دارایی یەکانیان دواناکەوێت، بێ بەڵێنی کارگێڕانی یانەکە هەست نەکردن بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر ئەوتیپەی کوردستان هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دەست لەکارکێشانەوەم)
یانەی هەولێر بیر لەوە دەکاتەوە ( تەهاقادر)ـی جێگری سەرۆکی یانەکە بۆ ئەم سێ یاریەی ماوە بکاتە ڕاهێنەری تیپەکەی تاوەکو بتوانێت لە دابەزین ڕزگاریان بکات.
هەولێر بە 22 خاڵ لە کۆتایی ڕیزبەندی خولی نایابی کوردستان دێت.