
خۆزێ مۆرینهۆ دەڵێت ئێستا ئەو تەنها بۆ خۆی بردنەوەی ناوێت و کەسێکی گۆڕاو، هەروەها دەشڵێت ٣٠ ساڵ تێپەڕیووە بەڵام هێشتا شتێک لە تۆپی پێ ئازارید ەدات
راهێنەرە پۆرتوگالییە ناودارەکە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئۆسێرڤاتۆری رۆمانۆ ئەنجامداوە و تێیدا وتی ”
ئێمە پارەمان پێدەدەن بۆ بردنەوە و باجی هەڵەکانمان دەدەین، ئەگەر هەڵە بکەم باجەکەی ئەوە دەبێت کە دەرم دەکەن، یاریزان هەڵە بکات باجەکەی ئەوەیە کەسێکی دیکە لەجێگەی یاری دەکات ئەمە راستییەکی تاڵە بەڵام سروشتی کارەکە بەو جۆرەیە و زۆرجار پێچەوانەوەی کەسایەتیی خۆمانە. هەمیشە هەوڵدەدەم یارمەتی ئەوانی تر بدەم و خۆم باشتر بکەم. شتێک کە تا ئێستا قورسە پێم قبوڵ بکرێت ئەوەیە ببینم بەهرەدارێک تواناکانی بەهەدەربچێت، ئەمە شتێکە ٣٠ ساڵ لە تۆپی پێ دام هێشتا ئازارم دەدات
لە بەشێکی دیکەدا وتی
پەرەسەندنی من وەکو کەسێک لەوەیا دەبینم کە لە رابردوو دەمویست براوەبم لە پێناو خۆم دا بەڵام ئێستا زیاتر لە جاران حەزم بە بردنەوەیە و هەوڵی بۆ دەدەم لەکاتێکدا ئێستا بۆ خۆم نیە و بۆ ئەو یاریزانانەیە کە پێشتر هیچیان نەبردووەتەوە. دەمەوێت هاوکارییان بم.
خۆزێ پاش دوو ئەزموونی خراپ لە مانچێستەریونایتد و تۆتنهام، پەیوەندی بە رۆمای ئیتاڵی کرد لە ٢٠٢١ دا توانیوییەتی شوێن پەنجەی خۆی لەو یانەیە بەجێ بهێڵێت و چەند ئەستێرەیەکی لاویشی پێگەیاندووە.