Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەتڵەتیکۆ چاوی لە دوو یاریزانی بارسا و چێڵسییە

یاریگا-یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید دەیەوێت هەریەک لە سێرجی رۆبێرتۆی بارسا و مارکۆ ئالۆنزۆی چێڵسی بگوازێتەوە ریزەکانی.

یانە مەدریدییەکە لە ئێستاوە هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ پتەوکردنی ریزەکانی بۆ وەرزی داهاتوو. بەگوێرەی ئی ئێس پی ئێن، رۆبێرتۆی ٣٠ ساڵ و ئالۆنزۆی ٣١ ساڵ جێگەی بایەخی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتین ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستی هێڵی بەرگری یانەکە لەم وەرزەدا.

یاریزانەکەی چێڵسی تەنها وەرزێک لە گرێبەستەکەی ماوە و لە پاڵ سێرجی رۆبێرتۆ هیچ کامێکیان چیتر لە پێکهاتەی سەرەکی و پلانەکانی داهاتووی یانەکەدا نین.

Back to top button