
یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ مانگانە بڕە پارەیەکی زۆر دەداتە دەستی جۆرجینا ی خۆشەویستی بۆ خەرجی خۆی و ماڵەکەی و منداڵەکانی.
بەگوێرەی پڕۆگرامی ڤیڤا لا ڤیدای ئیسپانی، رۆناڵدۆ مانگانە ١٠٠ هەزار یۆرۆ دەداتە جۆرجینیا تاوەکو ئەوکاتانەی کە ئەو لە ماڵ نیە، خەرجییەکانیان دابین بکات.
سەرچاوەکە دەشڵێت، سەرباری ناوبانگەکەی جۆرجینیا تەنها ٨ هەزار یۆرۆی دەستدەکەوێت لە رێگەی ریکلام و کارەکانی.
ڤیڤا لا ڤیدا چوونەتە قوڵایی ژیانی کەسی رۆدریگێز و خێزانەکەیان دۆزیوەتەوە لە ناوچەی جارای پارێزگای ئاراگۆنی ئیسپانیا، لەوێ دەرکەوتووە کە ئەو پەیوەندی باش نیە لەگەڵ خێزانەکەی و ئامادەی بە خاک سپاردنی نەنکیشی نەبووە.
خیسوس هێرناندێز کە مامیەتی لە مانگی یەک بە رۆژنامەی سەنی وتبوو “ئەو ئێستا شەرم لەوە دەکات ئێمە بە خێزانی خۆی بزانێت و هەست دەکات لە ئیمە باشترە چونکە لە ژیانێکی شاهانەدا ناژین، هەرگیز داوای هیچم لێ نەکردووە و لەوەتەی لەگەڵ رۆناڵدۆیە تەنها جارێک یان دوو جار قسەمان کردووە”.