ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
مۆیس کۆتا نرخی دیکلان ڕایس دیاری دەکات

یاریگا-دەیڤد مۆیس راهێنەری یانەی وێستهام یونایتد دووپاتی دەکاتەوە نرخی دیکلان رایسی ئەستێرەی یانەکەیان لە ١٥٠ ملیۆن پاوەندەوە دەست پێدەکات.
ناوبراو لەلایەن یانەکانی چێڵسی و مانچێستەریونایتدەوە بە ئامانج کراوە ئەو پرسە رووبەری راهێنەرەکەی کرایەوە و ئەویش لە وەڵامدا وتی “سەرەتا ئەو بۆ فرۆشتن نیە، هەر یانەیەکیش ئارەزووی دەکات دەبێت بزانێت ١٠٠ ملیۆن پاوەندەکەی هاوینی رابردوو هەرزان بوو چونکە ئێستا نرخی لە ١٥٠ ملیۆنەوە دەست پێدەکات بەڵام وەک بۆ فرۆشتن نیە!”.
رایس تەمەنی ٢٣ ساڵە و چاوی لە یاریکردنە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، لە ئێستا یانەکەی لە پلەی حەوتەمی پریمەرلیگدایە و تەنها هیوای ئەوەیە خولی ئەورووپا ببەنەوە بۆ ئەوەی بگەنە خولی پاڵەوانەکان، هامەرز گەیشتوونەتە قۆناغی چارەگیی کۆتایی ئەو خولە لەم وەرزەدا.