ئیسپانیا
راول: ئامادەم بۆ راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید

یاریگا-راول گۆنزالێز ئەستێرەی مێژوویی ریاڵ مەدرید بەشێوەیەکی دیپلۆماسیانە ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ وەرگرتنی ئەرکی تیمی یەکەم.
راول ئێستا راهێنەری تیمی دووهەمی مەدریدە و یەکێکە لە کاندیدەکان لەباری رۆیشتنی ئەنشلۆتی، کاتێکیش پرسیاری ئەوەی لێکرا ئامادەیە ببێتە راهێنەری یانەیەکی گەورە، وتی “منیش خەونی خۆمم هەیە، ئێستا لە کاستییام و کارمەندێکی یانەکەم، پێویستە خۆم ئامادەبکەم بۆ ئەو ئەرکە چونکە کاروانی یاریکردنم هیچ پەیوەندییەکی نیە بە کاری راهێنەرایەتییەوە و دەبێت دووبارە خۆم بسەلمێنم، بەڵام من لە خزمەتی یانەکەدام بۆ هەر ئەکێک بیانەوێت”.
راول دووهەم گۆڵکاری مێژوویی ریاڵ مەدریدە لەدوای کریستیان رۆناڵدۆ، پشتیوانییەکی زۆری هاندەرانی هەیە لەبار دوورخستنەوەی ئەنشلۆتی.