Loading...
ئاسیاعێراق

ئەمڕۆ عێڕاق و سوریا لە ئیماڕات یاری دەکەن

لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022ـی وڵاتی قەتەڕ، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 4:45خولەک، لە نێو یاریگای ڕاشد لە شاری دوبەی لە وڵاتی ئیماڕات، هەر دوو هەڵبژاردەی عێڕاق و سوریا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، عێڕاق دوای سەرکەوتنی لە یاری ڕابردوو بەرامبەر ئیماڕات، هیوای زیندووکردەوە بۆ ئەوەی بە پلەی سێیەم سەرکەوێت و لە پاشکۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوستڕالیا یاری بکات.

دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ( عەبدولغەنی شەهد ) ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق ڕایگەیاند ( لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ یاریەکە ئامادەین، کەشێکی لە بارمان بۆ یاریزانەکان درووست کردووە تاوەکو بتوانن لە ڕووی دەروونیەوە بە باشترین شێوە ئامادەبن، جگە لە سەرکەوتن بیرمان لە هیچ شتێکی تر نەکردۆتەوە، دەمانەوێ گەلی خۆمان دڵخۆش بکەین و پلەی سێیەم وەربگرین) سەبارەت بەو کارەی هەڵبژاردەی ئیماڕات کەوا بڕی 11 هەزار دۆلار دەدەنە هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەی سوریا لە ئەگەری سەرکەوتنیان بەرامبەر عێڕاق، ڕاهێنەرەکەی عێڕاق ووتی : ئێمە باوەڕمان بە یاریزانەکانی خۆمان هەیە سەرکەوتن تۆماربکەن، وابیر ناکەمەوە یاریزانانی سوریا کارێک بکەن لە دەرەوەی وەرزش بێت، ئەوان بۆ وڵاتەکەیان یاری دەکەن و دەجەنگن گوێ بە دەسکەوتنی شتی ترنادەن.

بڕیاریشە لە هەمان کاتی یاری عێڕاق و سوریا هەر دوو هەڵبژاردەی ئیمارات و کۆریای باشوور ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، کۆریا سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەر کردووە، ئیماڕات خاوەن 9 خاڵە و ڕیزبەندی سێیەمی گرتووە، عێڕاقیش بە 8 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت

Back to top button