
یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ دەیەوێت لە یاریکردن بەردەوام بێت و، وادەی وازهێنانی باس ناکات.
دۆن لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری ریکۆردی وڵاتەکەی دەڵێت ” چێژ لە یاریکردن دەبینم و هەست پێدەکەم هەڵبژاردەکەم پێویستی بە منە، دەمەوێت بەردەوام بم لە یاریکردن و هەر کاتێکیش بینیم توانام نەماوە، ئەو کات واز لە یاریکردن دێنم “.
هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ سبەی سێ شەممە لە یارییەکی چارەنوساز بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر، رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەکدۆنیا دەبێتەوە.