Loading...
ئینگلتەرا

ئەبرامۆڤیج هەوڵی ئاشتەوایی رووسیا و ئۆکرانیا دەدات

یاریگا-حکومەتی کریملین رایدەگەیەنێت رۆمان ئەبرامۆڤیجی چێڵسی بەشێک بووە لە گفتوگۆی ئاشتەوایی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئۆکرانیا بەر لەوەی کار لە کار بترازێت و جەنگ هەڵبگیرسێت.

سەرەتا ئەلیکس رۆدنیاسکی بەرهەم هێنەر و دەرهێنەری ناوداری ئۆکرانیا وتبووی ئۆکرانیا پەیوەندی بە ئەبرامۆڤیجەوە کردووە وەک یەکێک لەو کەسانەی کە لە پوتین نزیکە تاوەکو ببێتە نێوەندگیری هەردوو وڵات و ئەویش لە سەرەتاوە و بگرە تا ئێستاش خەریکی گفتوگۆی نێوان رووسیا و ئۆکرانیایە بەمەبەستی چارەسەر”.

ئەمڕۆش دمیتری پێسکۆڤ سکرتێری رۆژنامەوانی ڤلادیمیر پوتین ئەو باسەی پشتراستکردەوە و وتی “بەڵێ ئەو لە گفتوگۆ سەرەتاییەکانی هەردوولا بەشداربوو ، ئێستاش وەک تۆپی پێ گفتوگۆکان لە نێوان هەردوو تیمی رووسیا  و ئۆکرانیایە”.

ئەمانە نەبوونە هۆی ئەوەی ملیاردێرە رووسییەکە هیچ لێخۆشبوونێک بیگرێتەوە و سەرجەم سامانەکانی دەرەوەی رووسیای سڕکرایەوە لە نێویاندا ئەو پشکەی پەیوەستە بە یانەی چێڵسییەوە.

Back to top button