Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

رێگە بە چێڵسی درایەوە بلیتەکانی بفرۆشێت

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا گۆڕانکاری لە سزاکانی سەر چێڵسی کرد لە چوارچێوەی سڕکردنی سەرچاوە داراییەکانی رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆکە رووسییەکە.

چێڵسی دەتوانێت بلیتی یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆی، یارییەکانی جام و یارییەکانی تیمی ئافرەتان  و خولی پاڵەوانەکان بفرۆشێت بەمەش لە یارییەکەی قۆناغی چارەگی کۆتایی بەرامبەر ریاڵ مەدرید دەتوانێت بلیتەکانی بفرۆشێت.

لێخۆشبوونەکە مەرجدارە و سەرجەم داهاتەکان دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتی خولی ئینگلیزی و دواتر دابەشدەکرێتەوە بەڵام ناىێت قازانجەکەی بگەڕێتەوە بۆ رۆمان ئەبرامۆڤیج.

چێڵسی داوای کردووە ئەو بڕە پارەیەی کە مافی خۆیەتی لە قازانجی بلیتەکان بدرێت بە قوربانیانی جەنگ لە ئۆکرانیا و ئێستا یەکێتییەکە سەرقاڵی دۆزینەوەی لایەنی پەیوەندیدارە بۆ بەخشینی پارەکان.

Back to top button