ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
میلان لەگەڵ ئۆریجی گەیشتۆتە رێککەوتن

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان نزیکە لە گواستنەوەی دیڤۆک ئۆریجی هێرشبەری لیڤەرپوول.
بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن و هاوینی داهاتوو لەگەڵ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی بێ بەرامبەر روودەکاتە رۆسۆنێری.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، موچەی یاریزانەکە نزیکەی چوار ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت بەڵام هێشتا لەسەر شیرینی رێککەوتنەکە و مافی بریکارەکەی رێککەوتوون.
دیڤۆک دەبێتە سێهەم گواستنەوەی میلان لە پریمەرلیگەوە پاش تۆمۆری و جیرۆ لەژێر دەستی ماڵدینی بەڕێوبەر.