ئیسپانیا
ڕیاڵ مەدرید کۆتایی گرێبەستەکەی نەیمار دوا دەخات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی جیهانی پاریس، نەیمار دا سێلڤا دوا دەخات و ئەمەش لەکاتێکدا دێت کە نەیمار زۆر نزیکە لە واز هێنانی لە ڕیزەکانی یانەی پاریسی فەرەنسی
یانەی بارسیلۆناش لە ڕکابەریدایە بۆ بەدەست هێنانەوەی نەیمار بۆ ڕیزەکانی لە وەرزی هاوینەی گواستنەوەی یاریزاناندا
چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانیش باسیان لەوە کرد، یانەی ڕیاڵ بڕیاری داوە گرێبەستەکەی نەیمار دووا بخات بەڵام بەهیچ شێوەیەک وازی لەو یاریزانە ناهێنێت و هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ بەدەست هێنانی
باس لەوەش دەکرێت، کە یانەی ڕیاڵ لە ئێستادا توانای گرێبەستێکی وای نابێت و هەوڵ دەدات لە داهاتوودا ئەم یاریزانە بخاتە ڕیزەکانی خۆیەوە و بە بڕوای ئەوان لە وەرزی داهاتوو دا دەبێت