Loading...
ئیتاڵیا

تۆرێیرا ددانێکی لەدەستدا و خاڵێکیان لە ئینتەر رفاند

یاریگا-فیۆرەنتینا و ئینتەر بەرامبەربوون لەو یارییەی لوکاس تۆرێیرا ستایش کرا بۆ رۆحیەتە جەنگاوەرییەکەی.

ناوەڕاستکارەکەی ڤیۆلا یەکەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و دواتر زەبرێکی بەهێزی خوارد، لە کۆتا خولەکەکانیشدا دەرکەوت ناوبراو لە کاتی ئەو زەبرەدا ددانێکی کەوتووە بەڵام لۆکەی خستووەتە ژێر و بەردەوام بووە لە یاریکردن.

ئینتەر لە رێگەی دەمفریس گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد بەڵام دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا و لە کۆتا پێنج یاریدا تەنها یەک بردنەوەی هەیە جیاوازی خاڵەکانیشی لەگەڵ میلان و ناپۆلی بەرزبووەوە بۆ چوار خاڵ بەڵام ئینتەر یارییەک کەمتری ئەنجامداوە. فیۆرەنتیناش بە ٤٦ خاڵ لە پلەی هەشتەم دایە.

Back to top button