Loading...
ئیتاڵیا

ئالێگری: پەیوەندیم بە مۆراتاوە کرد کاتێک ڤلاهۆڤیجمان کڕی

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری دەڵێت راستەوخۆ لەگەڵ گواستنەوەی دوشان ڤلاهۆڤیج دا، پەیوەندی بە ئەلڤارۆ مۆراتاوە کردووە تاوەکو دڵنیایی پێبدات.

راهێنەرەکەی یۆڤی لە لێدوانی ئەمڕۆیدا بەر لە یارییەکەی ڤیاریاڵ لە چامپیۆنزلیگ وتی “کاتێک هێرشبەرێکی گرنگت هەبێت، سەرجەم تیمەکە هەست دڵنیایی زیاتر دەکەن، ئەو هێرشبەرێکی نایابە بەڵام هێشتا زۆر گەنجە، هەروەها زەکەریامان گواستەوە  وبە گشتی تیمەکە گەشەی کردووە. کاتێک ڤلاهۆڤیج گەیشت راستەوخۆ پەیوەندیم بە مۆراتاوە کرد  و پێم وت لە یانەکە بمێنێتەوە و بیر لە رۆیشتن نەکاتەوە، پێویستی نەکرد زیاتری پێبڵێم”.

مۆراتا هێشتا بە خواستن لە بیانکۆنێرییە و دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا بەیەکجاری لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە بیگوازنەوە یانەکەیان.

Back to top button