
کە مێک لە مەوبەر لە پەڕەی تایبەتی خۆیاندا، یەکێتی تۆپی پێی ئیماڕات بڵاویان کردەوە کەوا یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاریداوە یاریەکەی عێڕاق و ئیماڕات لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی ووڵاتی قەتەڕ لە بەغداد ئەنجام نەدرێت، تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە بۆچی ئەم بڕیارە دراوە، یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقیش هیچ وەڵامێک و ڕوونکردنەوە یەکیان لە سەر ئەم بابەتە نەداوە.
بڕیار بوو 24ـی ئەم مانگە لە شاری بەغداد و تایبەت لە نێو یاریگای ( مەدینە ) یاری هەر دوو هەڵبژاردەی عێڕاق و ئیماڕات بەڕێوەبچێت لە بەردەوامی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022ـی ووڵاتی قەتەڕ.