
چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانی ڕایانگەیاند، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی زۆر نیگەرانی داهاتووی ئەلڤارۆ مۆراتایە بە بۆنەی خۆاستنی لە لایەن یانەی چێڵسیەوە
ئەمەش لەکاتێکدا دەرکەوت کە رۆژنامەی ئێس بڵاوی کردەوە، مۆراتا ئارەزووی نییە واز لە ڕیزەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بهێنێت وپایتەخت بەجێ نەهێڵێت
یانەی چێڵسی دەتوانێت ئێستا گرێبەستی خۆاستنەکەی مۆراتا هەڵوەشێنێتەوە بەتایبەتی دوای ئەو سزایانەی کە لەسەر یانەی بلۆزە کە ناتوانێت مامەڵەی یاریزانان بکات
ئەم گرێبەستی خۆاستنە تا وەرزی داهاتوو دەخایەنێت و یانەی ئەتلەتیکۆ ئامادەیە کە گرێبەستەکە بکات بە فەرمی بەرامبەر بە ٥٥ ملیون یۆرۆ