
یاریگا–
لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە گوایە نەسیر مزراوی مەغریبی لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێکەوتن، بەڵام ئەو یاریزانە هەموو دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.
یاریزانە مەغریبیەکەی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی بە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی گوتووە ” تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێکم لەگەڵ بارسا واژۆ نەکردووە، هیچ شتێکیش لەمبارەوە نیە، دەمەوێت لەگەڵتان راستگۆ بم “.
مزراوی بەرگریکاری مەغریبی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.