
کە مێک لە مەوبەر لە خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە نێو یاریگای خۆیدا سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردوو بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی دیالەی بردەوە، گۆڵە کانی پێشمەرگە یاریزان ( دانا مستەفا ) هاتریک و ( عومەر مەحەمەد ) تۆمارکرا.
یانەی کەربەلا کە لە سەرووی ڕیزبەندی خولەکە بوو توشی یەکسان بوون هات بەرامبەر یانەی شەڕگات بە بێ گۆڵ، هەروەها یانەی ناسڕیە کە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکە بوو بە ئەنجامی 3 _ 0 لە یانەی سەماوەی بردەوە.
ڕیزبەندی خولی یانە پلە یەکەکان ئێستا بەمشێوەیە:
ناسڕیە 42 خاڵ
کەربەلا 41 خاڵ
پێشمەرگەی سلێمانی 39 خاڵ