ئینگلتەرا
چێڵسی سپۆنسەرێکی دیکەی لەدەست دا

یاریگا-قەیران و نەهامەتییەکانی یانەی چێڵسی بەردەوامن و ئەمڕۆ راگەیەندرا کۆمپانیای هیۆندای کۆری گرێبەستی سپۆنسەری لەگەڵ بلوز هەڵپەسارد.
بەهۆی هێرشی رووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا، حکومەتی ئینگلتەرا سەرجەم دەوڵەمەندە گەورەکانی رووسیا و کارە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتەی راگرت لە نێویاندا راگرتنی سەرجەم ئەو چالاکییانەی قازانجی دارایی بۆ چێڵسی دەهێنن.
پاش لەدەستدانی کۆمپانیای 3 ی بەریتانی کە سپۆنسەری سەرەکی یانەکە بوو، هیۆندای لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا تا کاتێکی نادیار سەرجەم چالاکییەکانیان رادەگرن.
چێڵسی جگە لە کێشە داراییەکانی ئەگەری ئەوەی هەیە لە هاویندا بەشێکی زۆری ئەستێرەکانی لەدەست بدات ئەگەر تا ئەوکات قەیرانەکانییان چارەسەرنەبێت.